مهترسییهكانی ئهگهری روودانی ململانێ و پێكدادانی تائیفی له عێراق رۆژ له دوای رۆژی زیادتر دهبن، هوشداری دهدرێت لهوهی له سوریا روویدا، ههمان سیناریۆ له عێراقیش رووبدات ئهگهر گروپه چهكدارهكان ههڵنهوهشێنهوه.
لەم چوارچێوەیەدا، نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هۆشداری دا سەبارەت بە “ئاژاوەگێڕی گەورە” لە سوریا و ئاماژەی بە هەوڵەکان کرد بۆ خۆلادان لە پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئاژاوەگێڕی ئەگەر ڕووبدات دەرئەنجامی خراپی دەبێت.
مالیکی لە وتەیەکیدا لە کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجومەنی عەشیرەتەکانی کەربەلا و گوتی “دەبێت ئاگاداری پاشماوەکانی داعش و بەعسی هەڵوەشاوەوە بین و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمانە ئامرازی ئاژاوەگێڕی پێکدەهێنن کە هەڕەشە لە دەستکەوتەکانی گەلی عێراق دەکەن پاش ڕزگاربوون لە سەردەمی دیکتاتۆرییەت“.
مالیکی گوتی “فشارێک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی دادوەری و ڕێگەدان بە تیرۆریستان بۆ دەرچوون لە زیندان” و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتییەکەی ڕێگە بەوە نادات.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە “ڕووبەڕووی ئەوانە بوەستنەوە کە هەوڵ دەدەن ئەزموونی سوریا لە عێراق دووبارەبکەنەوە” و ئاماژەی بەوەدا کە “عێراق وڵاتێکی سەقامگیر و دیموکراتییە، سەرەڕای بوونی هەندێک کەلێن و پێشکەوتن کە دەبێت گرنگی پێبدرێت.”
مالیکی دووپاتی کردەوە کە ئەوانەی بە “تایەفەگەری و بەعسی” ناویان بردووە، به بێ ئاگایی لە دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بە جوڵە کردووە، بەڵام گوتی “تا ئەو کاتەی ئێمە چەکمان بەدەستەوە بێت ئەوان پەشیمان دەبنەوە.”
سەبارەت بە سوریا، مالیکی ئاماژەی بەوەدا کە “شوێنکەوتووانی ئەهلی بەیت کراونەتە ئامانج و ئیخوانەکان لە سوریا ڤیدیۆ دەنێرن و داوای یارمەتی دەکەن و پرسیاری كرد كه شیعەکانی عێراق و حەشدی شەعبی و ئێران لەکوێن و هۆزەکان لەکوێن؟“.
جەختی لەوە کردەوە کە کەسانێک هەن دەیانەوێت ئەزموونی سوریا لە عێراق دووبارە بکەنەوە بەڵام عێراق وڵاتێکی سەقامگیر و دێموکراتی بەڵام بۆشایی و پێشکەوتنمان هەیە لە کۆمەڵگاکەماندا کە دەبێت گرنگی پێبدەین.
محەمەد ئەلحەسەن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕۆژی هەینی داوای لە عێراقییەکان کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکەن و سەرکردەی نوێ بۆ وڵاتەکە هەڵبژێرن “دوور لە ناوە تائیفیەکان“.