ئەمڕۆ سێ شەممە 04- 02 – 2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
ئاراستەی با/ گۆڕاو دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبیت (5 – 15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
سبەی چوار شەممە 05- 02 – 2025
کەش/ لەکاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەرۆ ئاسمان ساماڵ و پەلەهەوەر دەبێت ،لەدواى نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێ بۆ نیمچەهەورو لە ئێوارە بۆ هەورو لەگەڵ کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین بۆ سەرناوچەکەمان دەست پێدەکات .کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ ناوچەى جیاجیا بە نمە باران و ناوچە سنوورییەکان لە درەنگانى شەو بەفر بارین دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەدواى نیوەرۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە لە ئیوارەو شەودا نزم دەبێتەوەبە (2-4)پلەى سیلیزى .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10– 20 ) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 04- 02 – 2025