zagros news agency

لە رێوڕەسمێكدا فەرهەنگی “هەوری” بڵاو كرایەوە

لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، رێوڕسمێك بۆ بڵاوكردنەوەی فەرهەنگی “هەوری” لە ئامادەكردنی حەمەساڵح فەرهادی بەڕێوەچوو.

رێوڕسمەکە لەلایەن لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد بەڕێوە چوو، تێیدا فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران، ئەدیبان و هونەرمەندان ئامادەبوون. 

لە رێوڕەسمەكەدا حەمەساڵح فەرهادی تیشكی خستە سەر فەرهەنگەكە و چۆنیەتی ئامادەكردنی. دواتر بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.

فەرهەنگەکە تایبەتە بە وشە و زاراوەکانی هەولێر و دەوروبەری، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر، سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان و تاوتێکردنی بەرهەمەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی ڕێکدەخات

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

ئیرینا یوسری؛ لە تاجی شاژنی جوانییەوە بۆ جیهانی نواندن

ART