zagros news agency

ئایا ماسی بەسودە بۆ نەخۆشی شەکرە؟

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سودە گرنگەکانی ماسی ئاشکرا دەکات، ماسی یەکێکە لەو خواردنانەی سەرچاوەیەکت سەرەکی ماددە خۆراکیەکانە وەک ترشەکانی ئۆمێگا٣-پرۆتینە چەورەکان ڤایتامین دی.

ئەم ماددانە زۆر گرنگن بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە چونکە، کۆنترۆڵی ڕێژەی گلۆکۆز دەکات و پارێزگاری لە ئەنسۆلین دەکات، هەروەها مەترسی توشبونت بە کاریگەریە لاوەکیەکانی شەکرەو نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

بەپێی زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەتووە، کە ماسی یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە بۆهەموو کەس بەسود بێت، یاخود زۆر خواردنی بە تەواوەتی نەخۆشیەکە نەهێڵێت، بەڵام مەترسیەکانی کەم دەکاتەوە بە تایبەت ئەو کەسانەی بە هۆی قەڵەویەوە توشی شەکرە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین کات بۆ خواردنی چەرەساتەکان

lana

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک زیاددەکەن

lana

سێ خواردن ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکەن

lana