zagros news agency

سەرۆكی حکومەت پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەكات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی(31)مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی؛

 

بەڕێز سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛

بە بۆنەی‌ (31)مین ساڵیادی ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم و هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

ئومێدەوارم یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2025/2/6

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەنرا

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل: زیاتر لە ١٧٠ ئامانجمان لە کەرتی غەززە پێکاوە

سەڵاح

قالیباف: ئامانجی ئیسرائیل دابەشکردنی وڵاتە ئیسلامییەکانە

یاسین