zagros news agency

فلیک هەواڵێکی ناخۆش رادەگەینێت

 

هانس فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باسی لە بارودۆخی یاریزانی ئەستێرەی تیپەکەی کرد، لامین یامال، کە نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە توانای یاریکردنی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید سبەی سێشەممە، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا.

یەمال بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆ دووشەممەی بەرشەلۆنەی نەکرد، دوای ئەوەی شەممەی ڕابردوو لە یارییەکەی بەرامبەر لاس پاڵماس لە لالیگا تووشی پێکان بوو لە پێیەکانیدا.

فلیک لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی” ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: “چەند کاتژمێری داهاتوو گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی بزانین ڕادەی پێشکەوتنەکانی (یەمال) چەندە. دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 460 کەس لە لوبنان کوژران و برینداربوون

سەڵاح

ئەمریکا: پڕۆژەی ئاشتیی غەزە چووە قۆناغی دووەمەوە

سەڵاح

ڕاپۆرتێک: هۆکارەکانی نەبوونی وەبەرهێنی بیانی لە عێراقدا ئاشکرا دەکات

سەڵاح