zagros news agency

کۆشکی سپی پشتگیریی ئیسرائیل لە دواخستنی ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی دەکات

کۆشکی سپی ڕایگەیاند پشتگیری لە بڕیاری ئیسرائیل دەکات بۆ دواخستنی ئازادکردنی ٦٠٠ زیندانی فەلەستینی، ئەمەش بەهۆی “ڕەفتاری دڕندانە”ی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ بارمتە ئیسرائیلییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتێک لە تایمز ئۆف ئیسرائیل، برایان هیوز، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە “بەهۆی ڕەفتاری دڕندانەی حەماس لەگەڵ بارمتان و نمایشکردنی سامناکی تابووتی منداڵانی خێزانی بیباس لە شەقامی غەزە، بڕیاری ئیسرائیل بۆ دواخستنی ئازادکردنی زیندانیان هەنگاوێکی گونجاوە.”
هیوز هەروەها ڕایگەیاند سەرۆک کۆماری ئەمریکا “ئامادەیە بەرانبەر بە حەماس پشتگیری لە هەموو بڕیارێکی ئیسرائیل بکات.”
ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ئیسرائیل ئازادکردنی ئەو ٦٠٢ زیندانییە دوا دەخات تا ئەو کاتەی دڵنیایی لە حەماس وەردەگرێت کە کۆتایی بە “ڕێوڕەسمە سووکایەتی پێکەرەکانی” دەهێنێت لە کاتی ڕادەستکردنەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان. بڕیار بوو زیندانییەکان ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئازاد بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە

سەڵاح

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای دیپۆڕتکردنەوەی پەنابەران دەکات

یاسین

‎سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح