zagros news agency

کۆشکی سپی پشتگیریی ئیسرائیل لە دواخستنی ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی دەکات

کۆشکی سپی ڕایگەیاند پشتگیری لە بڕیاری ئیسرائیل دەکات بۆ دواخستنی ئازادکردنی ٦٠٠ زیندانی فەلەستینی، ئەمەش بەهۆی “ڕەفتاری دڕندانە”ی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ بارمتە ئیسرائیلییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتێک لە تایمز ئۆف ئیسرائیل، برایان هیوز، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە “بەهۆی ڕەفتاری دڕندانەی حەماس لەگەڵ بارمتان و نمایشکردنی سامناکی تابووتی منداڵانی خێزانی بیباس لە شەقامی غەزە، بڕیاری ئیسرائیل بۆ دواخستنی ئازادکردنی زیندانیان هەنگاوێکی گونجاوە.”
هیوز هەروەها ڕایگەیاند سەرۆک کۆماری ئەمریکا “ئامادەیە بەرانبەر بە حەماس پشتگیری لە هەموو بڕیارێکی ئیسرائیل بکات.”
ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ئیسرائیل ئازادکردنی ئەو ٦٠٢ زیندانییە دوا دەخات تا ئەو کاتەی دڵنیایی لە حەماس وەردەگرێت کە کۆتایی بە “ڕێوڕەسمە سووکایەتی پێکەرەکانی” دەهێنێت لە کاتی ڕادەستکردنەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان. بڕیار بوو زیندانییەکان ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئازاد بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆ دەکات

یاسین

سوپای ئەمریکا: پێنج درۆنی هەڵدراوی حوسیانمان لە دەریای سوور تێکشکاند

یاسین

هۆشداری ئێران بۆ ڕووسیا و چین لەبارەی بێدەنگی لە جەنگ

یاسین