zagros news agency

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی سووریا

 

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕێگە نادات باشووری سووریا ببێتە باشووری لوبنان.

میدیا ئیسرائیلییەکان لەسەر زاری کاتز بڵاویان کردۆتەوە کە گوتیەتی، “ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر باشووری سووریا” ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەواڵی تەقینەوە لە چەند ناوچەیەکی باشووری دیمەشق بڵاوکرایەوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش داوە، “ئاسایشی هاووڵاتییانمان ناخەینە مەترسییەوە، هەر هەوڵێکی هێزەکانی سووریا و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە بۆ نیشاندانی بوونی خۆیان لە ناوچەی ئەمنی باشووری سووریا، بە ئاگر وەڵامیان دەدەینەوە.”

دوێنی سێشەممە، میدیاکان ڕایگەیاندبوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چوار هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە سەربازییەکانی دەوروبەری شاری ئەلکسوە لە لادێکانی دیمەشق.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە سنوورییەکانی نێوان سووریا و لوبنان، لە ناوچەی نەبی شیت بەرامبەر شارۆچکەی سەرغایا لە لادێکانی دیمەشق.

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی مامۆستای گرێبەست خەرج دەکرێت

سەڵاح

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

كۆمپانیای سۆمۆ: سبەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێدەکات

سەڵاح