تهنیا یهك رۆژ بهسهر پهیامی عهبدوڵا ئۆجهلان، رێبهری زیندانی كراوی پهكهكه تێدهپهرێت، پهكهكه وهڵامی پهیامی رێبهرهكهیان دهدهنهوهو ئاماژه بهوه دهكهن كه پابهندن بهئاگربهستی جهنگ و مهرجێكیشیان بۆ دانانی چهك ههیه.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە، ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتووە، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.
رۆژێك دوای پهیامهكهی ئۆجهلان، کۆمیتەی رێڤەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاگربەستی راگەیاند. پەکەکە لە راگەیێندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ شەممە، 1ـی ئادار بڵاویکردەوە، دەڵێت: “تا ئەو کاتەی هێرش نەکرێتە سەرمان، هیچ هێزێکی ئێمە کردەوەی چەکداری ئەنجام نادات” و جەختی کردەوە کە “جێبەجێکردنی بابەتەکانی وەک چەک دانان تەنیا بە پێشەنگایەتی پراکتیکی رێبەر ئاپۆ دەکرێت.”
پەکەکە هەروەها ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەی خۆ هەڵوەشاندنەوە بەپێی داواکاری ئۆجەلان، بەڵام جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە “بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەش پێویستە رێبەر ئاپۆ خۆی کۆنگرەکە بەڕێوەببات.”
ههردوای پهیامهكهی ئۆجهلان، سهرجهم حزب و لایهنه سیاسییهكانی باشووری كوردستان و پارچهكانی دیكهی كوردستان، پشتیوانی له پهیامهكهكرد و داوایان كرد ئاشتی له ناوچهكه بهرقهراربێت، سهرۆك بارزانی لهپهیامێك دهنووسێت: ” لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین.
دوای پهیامی ئۆجهلان، زۆر پرسیار دێته پێشهوه كه چارهنووسی ئهم پهیامه چی دهبێت و پهكهكه پابهندی پێوهدهكات؟ حامید گهوههری، نووسهر و سیاسهتمهداری دێرینی كورد بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “دوای نزیک بە ٥٠ ساڵ خەبات و نزیک بە ٤١ ساڵ خەباتی چەکدارانە و کوژرانی دەیان هەزار کورد و ڕاگواستی بە ملیۆنان کورد لە باکوری کوردستانەوە بۆ ناوچە تورک نشینەکانی تورکیا، پەیامی ڕوونی ئۆجەلانمان بیست کە بە پەکەکە دەڵێت: (چەکدانێ و خۆت هەڵوەشێنەوە و من بەرپرسایەتی مێژوویی ئەوکارەتان لە ئەستۆ دەگرم.)
گوتیشی: “ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی پەکەکە دایە کە لە کۆنگرە، یان کۆنفڕانسێکیدا، بڕیاری خۆی سەبارەت بە جێبەجێکردنی داخوازی ئۆجەلان ڕابگەیەنێت کە ئایا ئامادەیە چەکدا بنێت و ڕێکخراوەکانی هەڵبوەشێنێتەوە، یان دژی پەیامی ئۆجەلان دەوەستێتەوە.ئەگەر پەکەکە قبووڵی داخوازی ئۆجەلان بکات، تۆپەکە دەکەوێتە گۆڕەپانی ڕژێمی تورکیا کە ئەویش بە گوێرەی بەڵێن و ڕاسپاردەی خۆی بە ئۆجەلان، هەڵسوکەت لەگەڵ دواڕۆژی پەکەکە بکات کە بە ناوێکی تر، دەست بە خەباتی مەدەنی و پەرلەمانیی لە تورکیا و باکوری کوردستان بکات!
گهوههری ئهوهشی خستهروو: لە هەردوو حالەتدا، چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنی پەکەکە لە بەرژەوەندیی کورد و بەتایبەتی کوردی باکور دایە. چونکە لەمەوبەدوا، تورکیا ناتوانێت کورد بە تاوانی لایەنگریی لە پەکەکە بگرێت و لە بە دیموکراتیی کردنی تورکیا بترسێت. ڕێژەی سیاسەتمەدارنی کوردی دیموکراتیخواز لە تورکیا و باکوری کوردستان بەرز دەبێتەوە و دەنگ و کورسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا بەو ڕادەیە دەگات کە دەستی هەبێت لە یاسا دانان لە تورکیا.
حامید گهوههری ئهوهشی خستهروو: هەروەها چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنی پەکەکە لە بەرژەوەندیی کوردی بەشەکانی تری کوردستانیش دایە. حیزبە کارتۆنییە دروستکراوەکانی پەکەکە لە ڕۆژئاوا، باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵدەوەشێنەوە و کوردی ئەو بەشانە بەو ڕاستییە دەکەن کە پەکەکە ڕێکخراوێکی باکوری کوردستان و تورکیایە، نەک ڕۆژهەڵات و باشور وڕۆژئاوا. جگە لەوە، ئەو شەڕەی پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٢وە بە ڕەکێش کردنی سوپای تورکیا بۆ باشور و بەسەر کوردی باشوری کوردستاندا سەپاندوە، بەکۆتا دێت و باشوری کوردستان لە بوارەکانی ئەمنیەت، کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دەبووژێتەوە.کوردی ڕۆژئاوا بەبێ دەستێوەردانی پەکەکە لە کارەکانیان یەکدەگرن و لەگەڵ دیمەشق ڕێکدەکەون.
لهسهر ههمان پرس بڵند دلێر شاوێس، نووسهر لهشاری سلێمانی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “زۆر گرنگە ئێمە بزانین پرسی کورد لە هەر پارچەیەک لە پارچەکانی کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە و جیاوازە لە پرسی کورد لە پارچەیەکی دیکە، ڕاستە خەڵک لە سۆنگەی نیشتمان پەروەرییەوە نیگەرانی دەردەبڕن و گومانیان هەیە کە چۆن دەبێت بزوتنەوەیەکی چەکداری ڕزگاریخوازی نەتەوەیەک هەرەس بهێنێت و چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێت؟
ئهوهشی خستهروو: لەڕاستیدا دەبێت ئەوە بزانین چۆن خەباتی چەکداری بۆ بەدیهێانی مافی گەلی کورد قوربانی دانی دەوێت، بەهەمان شێوە دانوستان و بەرقەرارکردنی ئاشتی قوربانی دەوێت.ئەو توندڕەوی و سیاسەتە نا لۆژکیانەی بەڕێز (عهبدوڵڵا ئۆجهلان) و (pkk) پێی ناسراو بوون حاڵەتە نا دروستەکەبوو کە ڕەنگە گونجاو بوبێت بۆ قۆناغێک هەتا کۆتایی سەدەی ڕابردوو و دامەزراندنی (DTP) و (BDP) و (HDP)…، بەڵام بە بەشداری کورد لە پرۆسەی دیموکراسی و کاری پەرلەمانی ئیتر ئەمە حاڵەتە تەندروست و دروستەکەیە.
ئهو نووسهره پێشی وایه ئەوەی جیاوازە ئەوەیە ئەم بابەتە بۆ (کورد) و (تورک) لە تورکیادا پرسێکی هەنوکەیی خۆیانە و مافی خۆیانە قسەی خۆیان هەبێت لەسەری و لەلایەکی تریشەوە ڕەنگە تەنها دەستەبژێری کۆمەڵگا زیاتر شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکات.بێگومان ڕاگەیاندنی پەیامی بەڕێز (عهبدوڵڵا ئۆجهلان) بۆ پرسێکی گرنگی وەک چەک دانان و هەڵوەشاندنەوەی (pkk) بێ دانوستان و گفتوگۆی پێش وەختە و بەشداری نهێنی و پشت پەردەی لایەنی دەرەکی(نێودەوڵەتی و تەنانەت کوردستانی) و گەیشتن بە خاڵە سەرەکیەکانی نەخشە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە باکوور ئەنجام نەدراوە، بەتایبەت کە بەڕێز (عهبدوڵڵا ئۆجهلان) دەڵێت من بەرپرسیاریەتییەکە لە ئەستۆ دەگرم.