وهزیری ههرێم بۆ كاروباری پێكهاتهكان ئاماژه بهوه دهكات كه گرنگه ئهو پێكهوهژیانهی له كوردستان ههیه له عێراقیش رهوچاو بكرێت و دهشڵێت: “ئەوانەی لە ناوچەکانی عێراق کۆچ دەکەن ھۆکارەکەی سیاسییە، تورکمان و کریستیان، کاکەیی و ئێزدی لە سنووری نەینەوا مەترسییان لەسەرە و گرووپە چەکدارەکان ھەڕەشەیان لێدەکەن.
ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی کاروباری پێکھاتەکان، بۆ ئاژانسی زاگرۆس دەڵێت: ئەو دەستەڵاتەی کە لە عێراق ھەیە غەدر لە پێکھاتەکان دەکات، زۆر گرنگی بە پێکھاتەکان نادات، پێویست دەکات لە عێراقیش گرنگی بە پێکەوەژیان بدرێت ئەوانەی لە ناوچەکانی عێراق کۆچ دەکەن ھۆکارەکەی سیاسییە، تورکمان و کریستیان، کاکەیی و ئێزدی لە سنووری نەینەوا مەترسییان لەسەرە و گرووپە چەکدارەکان ھەڕەشەیان لێدەکەن.
ئایدن مهعروف ئهوهشی خستهروو: زۆر پێکھاتە و نەتەوە لە مووسڵ دەژین، پێویستە لە مووسڵ پێکەوەژیانێکی بەھێز ھەبێت، بەڵام بەداخەوە لە شاری مووسڵ گەورەترین ناعەداڵەتی بەرانبەر بە پێکھاتە و نەتەوەکان دەکرێت، بەردەوام چاودێری ڕەوشی پێکھاتەکان لە دەشتی نەینەوا دەکەین، بەڵام ژیان و گوزەرانیان باش نییە و بەردەوام ھەڕەشەیان لەسەرە و بە دەیان گرووپی چەکدار لە دەرەوەی یاسا لەو شوێنانە ھەن، بەتایبەتی پەکەکە و داعش و چەند گرووپێکی دیکە، ئەوانەش بەردەوام ھەڕەشەنە لەسەر خەڵکی ناوچەکە، ئێزدییەکان پێکھاتەیەکی سەرەکی پارێزگای مووسڵن، تا ئێستا لەبەر ئەو گرووپە چەکدارانەی وهك پهكهكه و گروپهكانی دیكه نەیان توانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆیە زۆر گرنگە حکوومەتی عێراق زۆر گرنگی بە پێکھاتەکانی مووسڵ بدات و ھەموو ئەوانەی ئاوارە بوونە بگەڕێنێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بە ئاسوودەیی و دوور لە توندوتیژی وەکو ھەر خەڵکێکی دیکە بژین.