zagros news agency

هاکان فیدان: هیوادارین هەر ئێستا ئاگربەست جێبەجێ بکرێت

 

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندێک لە بەریتانیا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی گوتی، هیوادارن هەر ئێستا ئاگربەست بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوبراو ڕایشیگەیاندووە، “وەک سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی پێکردووە، هیچ دۆڕاوێک لە ئاشتیدا نییە. هەر بۆیە بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە پێشوەختە دەبێت کاری لەسەر بکرێت.”

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها دەڵێت: “لەبارەی ئەوەی پرسیار دەکرێت، ئەو بابەتانە چین دەبنە هۆی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە؟ وڵاتانی جیاواز بیرۆکەی جیاوازیان هەیە لەسەر ئەم پرسە. بەڵام ئەولەویەتی ئێمە ئەمەیە، وەک سەرۆککۆمار ڕایگەیاند، هیچ دۆڕاوێک لە ئاشتیدا نییە. هەر بۆیە دەبێت بۆ ئەم پرۆسەیە پێشوەختە کاری لەسەر بکەین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

د. ئازاد غەفور : بە خورما و ئاو رۆژوەكانتان بشكێنن

گوران

تڕەمپ: عێراقی دەوڵەمەند بە نەوت تووشی کێشە دەبێت ئەگەر نەتوانێت سەرچاوەکانی بەڕێوە ببات

یاسین

هیومان ڕایتس‌ وۆچ دژی ڕاگواستنی خەڵکی غەززەیە

سەڵاح