zagros news agency

حەلەب؛ خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنی گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب جێبەجێ کرا

ئەمڕۆ، خاڵی پێنجەمی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقصوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب و حکوومەتی دیمەشق، خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ئەم قۆناغەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، بەربەستە خۆڵییەکانی نێوان هەردوو گەڕەکە کوردنشینەکە و گەڕەکەکانی دیکەی شاری حەلەب لادران.
هەروەها، وەک لە خاڵی پێنجەمدا هاتووە، تەنیا خاڵە سەرەکییەکانی پشکنین لە ناوچەکەدا دەمێننەوە. هاوکات، هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆ (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر) و هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق، بە شێوەیەکی هاوبەش لە هەردوو گەڕەکەکەدا بڵاوکرانەوە و دەستیان بە دانانی خاڵی پشکنینی هاوبەش کرد.
شایەنی باسە، ڕێککەوتنەکە لە ڕێکەوتی یەکی نیسانی ئەمساڵدا لە نێوان ئەنجوومەنی گشتیی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقصوود و ئەشرەفییە و حکوومەتی سووریا واژۆ کرا و کۆی گشتی ١٤ خاڵ لەخۆدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا داوای زیادکردنی کرێی هەناردەی نەوت لە عێراق دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای Anthropic دوو مۆدێلی نوێی ژیری دەست کرد نمایش کرد

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

یاسین