zagros news agency

وەزارەتی شارەوانی هەوڵ ده‌دات، لەمساڵدا سەرجەم زەوییە کارتەکان سه‌نه‌دیان بۆ ده‌ربكات

 

فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، گۆڕینی 900 پارچە زەوی کارتی لە باغەمرە  شەهاب راگەیاند و بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەکەش دەڵێت؛ “کەمتر لە 200 زەوی باغەمرە شەهاب ماوە بکرێتە سەنەد”.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، یوسف تەها، بەڕێوبەری فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیان: “900 زەوی لە هەولێر کران بە سەنەد و کەمتر لە 200 پارچە زەوی لە باغەمرە شەهاب ماوە سەنەدیان بۆ بکرێت” و دەشڵێت لەکۆی 16هەزار و 600 زەوی تاوەکو ئێستا نزیکەی 16 هەزار و 400 کارتی زەوی کراون بە سەنەد و بڕیارە ئەوانیش لە ئایندەیەکی نزیکدا بکرێن بە سەنەد”.

یوسف تەها لەبارەی ئەو زەوییانەش کە لە گەڕەکەکانی گڕە سوور و سێ بەردان دوون و تاوەکو ئێستا هەر کارتن، گوتی: “لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەوانیش دەکرێنە سەنەد” و هۆکاری دواکەوتنی تاپۆ کردنی ئەو زەوییانەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ناوچەکە قەرەبووە و دەشڵێت؛ “جوتیارەکان ئەو زەویانەیان لێ وەرگیراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا قەرەبوویان وەرنەگرتووە، بڕیارە بەم نزیکانە قەرەبووی زەوییەکانیان وەربگرنەوە و ئەو زەویانەی کە ماون لە کارتەوە بکرێن بە تاپۆ”.

بەڕێوبەری فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد گوتی؛ “پارچە زەوییەکانی گڕە سوور و سێ بەردانی دوو زۆرن، بۆیە کاتی دەوێت تاوەکو هەموویان تاپۆ بکەین”

لە گەڕەکی گڕەسووری هەولێر چوار هەزار و 500 زەوی کارت هەیە و لە سێبەردان “دوو”ـش نزیکەی سێ هەزار و 500 زەوی ماوە تاپۆ بکرێن.

بە گوتەی یوسف تەها؛ “لە 21ـی تشرینی یەکەمی 2021ـەوە تا ئێستا لە سنووری هەولێر و دەوروبەر، لە کۆی 94 هەزار و 500 زەوی کارت، 75 هەزار زەوی تاپۆ کراون و زیاتر لە پێنج هەزار پارچە زەوی لە قۆناخی کۆتایی رێکارەکانن

بەڕێوبەری فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد لەبارەی ئەو ژمارە زەوییەی ئێستا لە هەولێر ماون بکرێن بە تاپۆ، دەڵیت؛ ”هەوڵی تەوا دەدەین ئەمساڵ هیچ کارتێک نەمێنێت و هەمووی بکرێتە سەنەد”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌باره‌ت به‌ زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی، كۆبوونەوەیەكی گرینگ بەڕێوەچوو

سەڵاح

ڕوانگەی سووری: ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و فیرقەی چوار لە ئەلبوکەمال دەستگیرکرا

سەڵاح

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین