zagros news agency

ئەو یاریزانەی کە نوێنەرایەتی بناغەی پڕۆژەکەی ئەلۆنسۆ دەکات لە ڕیاڵ مەدرید

 

ڕۆژنامەی ڕیلێڤۆ بڵاویکردەوە، چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری ئایندەی ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی ئاگادارە کە کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی دەبێتە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی تیپەکە.

ئەلۆنسۆ کە چاوەڕوان دەکرێت دوای مۆندیال دەستبەکاربێت، مباپێ وەک ئەو یاریزانە سەرەکییە دەبینێت کە هەموو شتێک لە یاریگادا لە دەوری بنیات بنرێت.

پلاندانان بۆ وەرزی داهاتوو لە ئێستاوە دەستی پێکردووە، ئامانجیش دروستکردنی تیپێکی ڕکابەرییە لە دەوری مباپێ کە توانای بەدەستهێنانی نازناوی ناوخۆیی و ئەوروپای هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وتەبێژی پێشووی نەسر: رۆناڵدۆ کاغەزێکی بەسەرچووە و دەبێت یانەکە جێبهێڵێت

ahamd.luqman

هالاند بە پێکەنینەوە باسی یاریەکەیان دەکات بەرامبەر فەڕەنسا

sarkar

بەرشەلۆنە لەبەر سێ هۆکار راشفۆردی دەوێ

یاسین