zagros news agency

بەرشەلۆنە لەبەر سێ هۆکار راشفۆردی دەوێ

هانزی  فلیک مکۆڕە لەسەر کڕینی ڕاشفۆرد لەبەر ٣ هۆکارە کە چوارەمیان نییە.
هۆکاری یەکەم و گرنگترینیان لێدانە جێگیرەکانە، بارسێلۆنا لە دوای ڕۆژانی مێسییەوە کەمکوڕی هەیە لەو یاریزانانەی وەک ڕاشفۆردن، هیچ یاریزانێکمان بۆ نەهاتووە کە بتوانێت بە هەمان کوالێتیی ڕاشفۆرد گۆڕەپانی (عرضيات) بکات و لێدانی سەربەست جێبەجێ بکات، فلیک دەیەوێت تیمەکە لە هەموو ڕوویەکەوە تەواو و بێبەرانبەر بێت.
هۆکاری دووەم ئەوەیە کە ئامارەکانی ڕاشفۆرد وەک یاریزانێکی جێگرەوە (یەدەگ) زۆر باشن، جگە لەوەی ئەمە یەکەم وەرزییەتی لەگەڵمان و لە خولی ئینگلیزییەوە هاتووە، واتە ژینگەیەکی تەواو جیاوازە، و بە تێپەڕبوونی کات کەموکوڕییەکانی چاک دەکات وەک چۆن لەگەڵ ڕافینیادا کردی.
هۆکاری سێیەم ئەوەیە کە دەبێتە جێگرەوە بۆ ڕافینیا و لامین یامال، ئەمەش گرنگترینیانە چونکە باڵادەستیی خۆی بەسەر ڕۆنیدا سەلماندووە، هەروەها دەبێتە جێگرەوەی هێرشبەریش، واتە یاریزانێکی جۆکەرە لە هێڵی هێرشبەریدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. برایتۆن بە ڕیمۆنتادا شکستی بە توتنهام هێنا

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرسه‌ی سه‌رۆكی ئێران ده‌كات

یاسین

ئەڵمانیا؛ زیاتر لە 17 ملیۆن کەس بە تەنیا دەژین و ژنان لە پێشەنگدان

گوران