zagros news agency

محەمەد سەڵاح بەهێزترین تیپی ئەوروپا هەڵدەبژێرێت

 

محەممەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول یانەی پاریس سانجێرمانی بە بەهێزترین تیپی ئەوروپا لە ئێستادا وەسف کرد و ستایشی ئاستی یانەکەی کرد لە دوو یاریی چامپیۆنزلیگ کە تیپەکەی لە پاڵەوانێتییەکە دوورخستەوە.

سەڵاح لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ وتی: پاریس لە یاری گەڕانەوەدا یارییەکی خەیاڵی ئەنجامدا، ئێمەش بەهۆی درەوشاوەیی ئەلیسۆن بەختمان باش بوو، لە یاریی گەڕانەوەشدا ئێمە تیپێکی باشتر بووین، بەڵام بەخت لە لای ئێمە نەبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای یارییەکە بە یاریزانەکانیانم وتووە: پیرۆزە، بڕۆ نازناوەکە بەدەستبهێنە.
سەڵاح لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی هەیە و لە 49 یاریدا 33 گۆڵی تۆمارکردووە و 23 ئەسیستیشی کردووە، بەڵام لە هەردوو یارییەکەیدا نەیتوانیوە گۆڵ بەرامبەر یانە پاریسییەکە تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چێڵسی جێگرەوەی مارێسکا دیاری دەکات

یاسین

لالیگا.. ئوساسونا شکستی بە بارسای پێشەنگ هێنا

یاسین

ئینریکی لەو ئەنجامانەی بەدەستی دەهێنین زۆر رازین

یاسین