zagros news agency

ئەگەرى گۆڕینى ناوى کەنداوى فارس لەلایەن ترەمپەوە کاردانەوەى ئێرانى لێکەوتەوە

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشەیتدپرێس لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئەمەریکاییەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە تەمایە لە سەردانە چاوەڕوان‌کراوەکەیدا بۆ سعوودیە لە هەفتەی داهاتوودا، ناوی “کەنداوی فارس” بگۆڕێت بۆ “کەنداوی عەرەبی”.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر لە وەشانی ئەمەریکایی نەخشەکانی گووگڵ (Google Maps)دا ناوەکە وەک “کەنداوی فارس-کەنداوی عەرەبی” تۆمار کرابوو، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ لە نەخشەکانی خۆیدا (Apple Maps) تەنها ناوی “کەنداوی فارس”ی بەکارهێناوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەمباریەوە، لە کاردانەوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X) ڕایگەیاند، گۆڕینی ناوی مێژوویی “کەنداوی فارس” نیازناپاکی دوژمنکارانە بەرانبەر بە ئێران و گەلەکەی نیشان دەدات و بە توندی ئیدانەی دەکات.
ناوبراو ئەم هەنگاوەی بە “بێڕێزییەکى گەورە بەرانبەر بە هەموو ئێرانییەک” وەسف کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، “ترامپ دەزانێت ئەم ناوە لەلایەن هەموو دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و نەخشەدانەرە جوگرافییەکانەوە بە فەرمی ناسراوە.”
عێراقچی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە “هەنگاوێکی سیاسییە” و هیوای خواستووە تەنها “دەنگۆیەکی بێبنەما” بێت و ڕاست دەرنەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەقەرەداغ چوار ئەندامی گروپێکی شاخەوانی لافاو بردنی و خنکان

یاسین

بەهێزترین بومەلەرزە لە سەدەیەکدا ڤه‌نیزوێلا دەهەژێنێت: کاراکاس بووەتە ناوچەی کارەساتبار، سەدان کوژراو و دەیان هەزار بێسەروشوێن هەن

سەڵاح

جروزالم پۆست: شیعەی عێراق دەیانەوێت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە سوودانی دوور بخەنەوە

یاسین