zagros news agency

 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق بۆ کۆتاییەکانی مۆندیالی 2026، بڕیاریدا ئەمڕۆ و سبەی بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “سەرۆکوەزیران رێنماییداوە بە پشووی دەوامی فەرمی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممەو سبەی پێنجشەممە، وەک ئاهەنگگێڕانێک بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ جامی جیهانی 2026.”

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت هەڵبژاردەی عێراق توانی دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمار بکات و بە شێوەیەکی فەرمی لە دوای 40 ساڵ بگاتە یارییەکانی کۆتایی مۆندیال، کە بڕیارە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

7900 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت تاوتوێ دەکات

سەڵاح

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان نەما

سەڵاح