zagros news agency

پاکستان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژ کردەوە

شەممە، 10ـی ئایاری 2025، دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی پاکستان ڕایگەیاند، داخستنی ئاسمانی پاکستان بۆ ماوەی 24 کاتژمیری دیکە درێژ دەکاتەوە، ئەمەش بەهۆی گرژییە سەربازییەکانە لەگەڵ هیدستان.
دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی پاکستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “ئاسمانی پاکستان تا ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا بە داخراو دەمێنێتەوە.”
پێشتر دەسەڵاتدارانی پاکستان بڕیاریاندا ئاسمانی وڵاتەکەیان لە بەیانی ڕۆژی شەممە تاوەکوو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا دابخەن.
کەناڵی (جیۆ)ـی پاکستان بڵاوی کردەوە، ئەم کارە دوای ئەوە هات کە هیندستان مووشەکی ئاراستەی سێ بنکەی ئاسمانی پاکستان کرد. کە یەکێکیان بنکەی نوخان لە ڕوالپندی بوو.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای هێرشی مانگی ڕابردوو بۆ سەر شاری پەهالگام لە کشمیر کە لەژێر کۆنترۆڵی هیندستاندایە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات وردە وردە پچڕاون.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆڵانەكانی گەڕەكی کورانی عەنکاوە قیرتاو كرانەوە

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

سەڵاح

پارێزگارێ دهۆكێ: رولێ كاریگه‌ر یێ میدیاكار و رۆژنامه‌ڤانیێ به‌رچاڤكر

سەڵاح