zagros news agency

مەسرور بارزانی: هیوادارین حكوومەتی فیدراڵ پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكا و مووچە نەكەنە پرسێكی سیاسی

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 11/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی بەسەركردنەوەی پرۆژەی ڕووناكی لە پارێزگای دهۆك، بۆ مێدیاكان قسەی كرد و لەبارەی مووچەشەوە ڕایگەیاند: ئێمە لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی داوای مافی خەڵكی كوردستان بكەین، سوپاسی خەڵكی كوردستان و فەرمانبەران دەكەین، كە تا ئێستە خۆڕاگر و زۆر پشودرێژ بوون، بەڵام پێویستە ئەوانیش بزانن تا ئێستە حكوومەتی فیدراڵ مووچەی نەناردووە و ئەوەی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و ئەركیەتی، جێبەجێی كردووە، بەڵام ماوەتەوە حكوومەتی فیدراڵ پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكا و هیوادارین پابەندییەكانی جێبەجێ بكەن و مووچە نەكەنە پرسێكی سیاسی و وەكوو فشار دژی هەرێمی كوردستان بەكاری نەهێنن. هیوادارین بە زووترین كات جێبەجێ بكرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشە خۆراکێکی دیکەی مانگانە دابەش دەکرێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کۆمسیۆنی ئازادیی ئایینیەکان داوا لە ئەمریکا دەکات یارمەتیی خەڵکی ئێران بدات

سەڵاح