30 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوێكدا له شاری دییگۆی ولایه‌تی كارلیفۆرنیای ئه‌مریكا تێده‌په‌ڕێ، كاتێك سه‌ربازێك به‌ناوی (شوون نیلسۆن) له بنكه‌ی نیشتمانیی ئه‌مریگا، تانكێك ده‌دزێ و به دووری 10 كیلۆمه‌تر له‌و بنكه سه‌ربازییه وێرانكارییه‌كی گه‌وره له‌ناو شاره‌كه‌دا ده‌كات.
ئه‌و سه‌ربازه به‌و تانكه، زیاتر له 40 ئۆتۆمبێل تێكده‌شكێنێ و هه‌روه‌ها زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به ده‌یان پرد و ستوونی كاره‌با.
دواتر هیزه‌كانی پۆلیس ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن و به‌زۆر تانكه‌كه‌ی پێ ڕاده‌گرن.
به‌هۆی كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌وه، 5100 ماڵ بێ كاره‌با ده‌بن و خه‌ڵكێكی زۆریش تووشی زیانی مادی ده‌بن، ئه‌و ڕووداوه یه‌كێكه له‌و ڕووداوانه‌ی كه له بیره‌وه‌ری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه

