zagros news agency

له‌ سووریا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، دوو له‌و قوربانییانە كوردن

 

له‌ دوو ناوچه‌ی جیاوازی وڵاتی سووریا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ دوو له‌ قوربانییه‌كان كوردن.

 

مێدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ له‌ گونده‌واره‌كانی دێره‌زوور، دوو ئامۆزا گیانیان له‌ده‌ست دا.

 

ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ به‌ڕێگه‌بوون بۆ سه‌ر زه‌ویی كشتوكاڵی به‌ مه‌به‌ستی كاركردن، مین پێیاندا ته‌قیه‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ست دا.

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ له‌ ناوچه‌ی (الدویر) له‌ ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور، مینێكی دیكه‌ له‌ نزیك باره‌گایه‌كی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران، به‌ گه‌نجێكدا به‌ناوی (ئه‌حمه‌د عیسا) ته‌قیه‌وه‌ و سه‌رئه‌نجام گیانی له‌ده‌ست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارەکانی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا بۆ دوو مانگی دیکە ‌درێژ کرایەوە

سەڵاح

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش پیرۆز ده‌كات

سەڵاح

چوار کەس لە پارێزگای کرماشان بە تەقینەوە گیانیان لە دەست دا

سەڵاح