سبەى سێشەممە 2025.5.20، شاندێکى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەریى، کە پێکهاتوون لە د.هەڤأڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى، د.عەلى تەتەر، پارێزگارى دهۆک، نوخشە ناسح، پارێزگارى هەڵەبجە و بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران و سەرۆکى ژوورە بازرگانییەکانى هەرچوار پارێزگاى هەرێم و بەرپرسى کۆمەڵگاى سنوورى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران، بەمەبەستى بەهێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی و برهودان به بواری كولتوورى و پێوهندییه ئابوورییهكانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان، دەگەنە شارى سنە ( پارێزگای كوردستان ) و لە چوارچیوەى سێەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان، کە بڕیارە له رۆژانی 20 و 21ی ئهم مانگه له شارى سنه بهڕێوهبچێت، چهندین دیدار و كۆبوونهوه لەگەڵ پارێزگارانى ( ئازربایجانى ڕۆژئاوا “ئورمیە” ، سنە “پارێزگای كوردستان”، کرمانشا ) و دیدارى دیکەى گرنگ ئەنجامدەدەن.

