zagros news agency

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

فیلمی ” Captain America: Brave New World” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە رۆژی خۆشەویستی لە 14ـی شوباتی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و بەهۆی ئەو داهاتە زۆرەی بەدەستی هێنا، توانی ببێتە خاوەن بەهیزترین دەستپێکی نمایشکردن لە 2025ـدا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 416 ملیۆن دۆلار و 899 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە زۆرە، 201 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 214 ملیۆن و 601 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکا 40 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمەش بە دەستپێکێکی بەهێز بۆ فیلمەکە هەژمار کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وێنەیەک پەیوەندی براد پێیت و ئینیس دی ڕامۆن دەسەلمێنێت

ART

لیستی رۆمانە بەربژێرەکانی خەڵاتی بووکەر بڵاوکرایەوە

ART

نێتفلێکس وادەی وەرزی دووەمی زنجیرەی “One Piece” ئاشکرا دەکات

ART