دامەزراوەی خەڵاتی بووکەری بەریتانی لیستی درێژی بۆ خەڵاتی خولی 2026ی بڵاوکردەوە کە 13 ڕۆمان لەخۆ دەگرێت. ئەم بەرهەمانە لە نێوان 163 کتێبدا هەڵبژێردراون کە لە 2025 بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراونەتەوە.
سەرۆکی کۆمیتەی هەڵبژاردن ماری بەرد ڕایگەیاند، ئەم لیستە دەیسەلمێنێت کتێبە مەزنەکان تەنیا بە یەک شێواز نانووسرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەرهەمەکان لە نێوان درامای مرۆیی و بەرهەمی سێریالی جۆراوجۆردا دابەش بوون. لیستەکە بەرهەمی نووسەرانی 7 وڵاتی جیاواز لەخۆ دەگرێت وەک جامایکا، مەکسیک، تورکیا، ئینگلتەرا، ئێرک و ئەمریکا.
لە ناو لیستەکەدا ناوی دوو براوەی پێشووی خەڵاتەکە دەبینرێت کە بریتیین لە مارلۆن جەیمس کە لە 2015 خەڵاتەکەی بردەوە و دوگلاس ستیوارت کە لە 2020 خەڵاتەکەی وەرگرت.
هەروەها نووسەری ئەمریکی ئێلیزابێت ستراوت دووبارە بەشدارە لە کێبرکێدا دوای ئەوەی لە خولەکانی پێشووشدا پاڵێوراو بووبوو.

