zagros news agency

دەرهێنەرێکی عێراقی خەڵاتی کامێرای زێڕینی بردەوە

حەسەن هادی، دەرهێنەری عێراقی لە 78ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان، خەڵاتی کامێرا زێڕینی بۆ فیلمی “کێکی سەرۆک”ببردەوە.

خەڵاتەکە لە دوایین رۆژی فێستیڤاڵ بەو دەرهێنەرە بەخشرا کە بە یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ دەناسرێت.

چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە 13 تاوەکو 24ـی ئەم مانگە لە شاری کانی فەڕەنسا بەرێوەچوو.

کان یەکێک لە گرنگترین رووداوە هونەری و سینەماییەکانە لە جیهاندا و ساڵانە لە مانگی ئایار بەڕێوەدەچێت و ئەستێرە ناودارەکانی جیهان تێیدا ئامادە دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Lilo & Stitch” لە سینەماکاندا

ART

بەخشینی كتێب بۆ كتێبخانەی چەمچەماڵ

ART

مانگی داهاتوو وەرزی دووەمی “A Shop For Killers” بڵاودەکرێتەوە

ART