zagros news agency

لە هەڵەبجە شوان عەتووف وۆرکۆشۆپێکی تایبەت بە سیناریۆنوو بەڕێوە دەبات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بە هاوکاریی سەندیکای هونەرمەندان، وۆرکۆشۆپێکی تایبەتی بۆ نووسینی سیناریۆی سینەمایی بە سەرپەرشتیی هونەرمەند شوان عەتووف ساز کرد و بڕیارە باشترین بەرهەمەکانیش بکرێنە فیلم.

وۆرکۆشۆپەکە رۆژی پێنجشەممە، لە هۆڵی ڕوانگە دەستیپێکرد و چەند رۆژێک بەردەوام بوو، ماوەی سێ ڕۆژی خایاند، تێیدا 45 گەنج و ئارەزوومەندی بواری سینەما لە شارەکە بەشدار بوون.

لەم خولەدا کە لەژێر چاودێریی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، مژدەیەکی هونەری بە بەشداربووان درا. بڕیارە لە کۆتایی پڕۆژەکەدا پێشبڕکێیەک بۆ نووسینی باشترین سیناریۆ ساز بکرێت؛ سێ لە باشترین سیناریۆکان هەڵدەبژێردرێن و بە پاڵپشتیی پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و سەندیکای هونەرمەندان، بودجەیان بۆ تەرخان دەکرێت و دەکرێنە فیلمی سینەمایی.

بەهۆی گرنگیی بابەتەکە و پێشوازیی ئارەزوومەندان، ڕێکخەرانی پڕۆژەکە بڕیاریان داوە خولی دووەم لە ڕێکەوتی 20-12-2025 دەستپێبکاتەوە، تاوەکو دەرفەتی زیاتر بە گەنجانی شارەکە بدرێت لەسەر دەستی هونەرمەند شوان عەتووف فێری بنەما زانستییەکانی نووسینی سیناریۆ ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت

سەڵاح

لیۆناردۆ دیکاپریۆ: ئامادەبووم لە هەر فیلمێکدا لەگەڵ پۆڵ تۆماس ئەندەرسن کار بکەم

ART

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

سەڵاح