zagros news agency

کەنەدا: لەمەودوا ئەورووپا کەمتر پشت بەچەکی ئەمەریکا دەبەستێت

 

مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تا 1ـی تەمووز، پەیوەندی بە دەستپێشخەرییە گەورەکەی بەرگریی ئەورووپاوە دەکات، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی پشتبەستنی ئەورووپایە بە چەک و تەقەمەنی ئەمەریکا.

مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە لێدوانێکیدا بۆ دەستەی پەخشی کەنەدی گوتی: “نزیکەی 75 سەنت لە هەر دۆلارێک کە بۆ بەرگری خەرج دەکرێت، دەچێتە ئەمەریکا، ئەمە شتێکی زیرەکانە نییە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بەو دەستپێشخەرییە کە پڕچەک کردنی ئەورووپایە، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها خواستی خۆی دەربڕی لە ساڵیادی کەنەدا کە ڕۆژی 1ـی تەمووزە، “ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی” بکرێت.

پلانی پڕچەک کردنەوە، بەشێکە لە هەوڵەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ دووبارە پڕچەک کردنەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە، کە ئەگەری هەیە بەهاکەی بگاتە 800 ملیار یۆرۆ، هەروەها سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن: ئەم هەوڵە پێویستە بۆ ئەوەی ڕووسیا لەدوای ئۆکرانیا هێرش نەکاتە سەر وڵاتێکی دیکەی ئەورووپی.

گوتیشی: لە لوتکەی داهاتووی ناتۆدا، داوا لە هاوبەشەکان دەکرێت خەرجی بەرگریی زیاتر بکەن بۆ پاراستنی یەکتر، ئاماژەی بەوەش کرد، کەنەدا خەرجییە سەربازییەکانی زیاد دەکات، بەڵام بە شێوەیەک کە سوودی بۆ وڵاتەکەی هەبێت.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی پەخشی کەنەدا، ئێستا کەنەدا نزیکەی 1.37%ی بەرهەمی ناوخۆیی خۆی بۆ بەرگریی خەرج دەکات. کارنی بەڵێنیدا تا ساڵی 2030 بگاتە ئامانجی ئێستای ناتۆ کە خەرجییەکانی بەرگریی بگاتە 2%.

هەواڵی پەیوەندیدار

وشكه‌ساڵى 70 ناوچه‌ى فراوانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌گرێته‌وه‌

سەڵاح

وەزیری نەوت لە ئەمەریکا لەناکاو نەخۆش کەوت نەشتەرگەری دڵی بۆ کرا

سەڵاح

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: لە قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتیداین

یاسین