لە گەڕی سیانزەی لالیگای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی ڤیاڕیاڵی کرد،لەسەرەتای یارییەکەدا یانەی میوان خۆی بەهێزێکی زۆرەوە نیشاندا و لەخولەکی 5 لەڕێگای تۆژان بۆچانان توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات
زۆری نەبرد جارێکی دیکە لەخولەکی 7 تانیتۆلوا ئۆلواسێی توانی گۆڵی دووەم لەتۆڕی بلوگرا تۆمار بکات
لەخولەکی 23 لامین یەماڵ لێدانێکی سزای لەدەستدا و گێمی یەکەم بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی ڤیاڕیاڵ کۆتایی هات.
گێمی دووەم دەستی پێکرد،بەڵام جیاواز لە گێمی یەکەم بارسا گەڕایەوە و جیرارد مارت لەخولەی 57 و فێرمین لۆپێز لە خولەکی 61 دوو گۆڵی خێرایان لەتۆڕی یانەی میوان تۆمار کرد،دواتر فشارەکانی یانە کەتەلۆنیەکە زیاتر بوون تائەوەی لەخولەکی 67 ناڤار پاوی یاریزانی ڤیاڕیاڵ بەهەڵە گۆڵی لەخۆیان تۆمار کرد و بارسێلۆنای بۆ یەکەمین جار لەیارییەکە پێشخست.
یارییەکەش تاکۆتایی بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات،ئەو ئەنجامەش بارسا لەیەکەمی ڕیزبەندی لالیگا مایەوە بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ یانەی ڤیاڕیاڵیش بە 15 خاڵ لە نۆیەمی ڕیزبەندی خولەکە دەبیندرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

