zagros news agency

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند کۆمپانیایەک دادەخات

بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان دادەخرێن

لە بڕیارێكی نوێدا، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێك دەهێنرێت.
لە گشتانێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (6640) لە ڕێكەوتی 27ی 5ی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی نووسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان، كاری پێویست بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێ، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا كار دەكەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو بەڕێزان نوری مالیكی و هومام حمودی دەكات

دڵشاد

لەدوو رۆژی داهاتوو پارەی مووچە دەگات

یاسین

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ هاوخه‌می خۆی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی دوو قوتابییه‌كه‌ی حاجیله‌ر ده‌ربڕی

سەڵاح