ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پرسی مووچه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا سیاسییه و ماف و شایسته‌ی دارایی مووچه خۆرانی وكردستان لای به‌غدایه.
شوان كه‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ زاگرۆس گوتی: “هه‌ندێك حزب و په‌رله‌مانتاری كوردستان، له‌سه‌ر پرسی مووچه، كه‌ده‌چنه لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كه‌م جار دێن داخی دڵی خۆیان هه‌ڵده‌ڕێژن كه گوایه گیریان خواردووه به‌ده‌ست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و رقی خۆیان به‌رانبه‌ر به پارتی هه‌ڵده‌ڕیژن كه‌شێك دروست ده‌كه‌ن لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه ئیتر ئه‌و والێكی ده‌داته‌وه كه بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئاسایی بێت، چونكه پێی وایه خه‌ڵكیشی له‌گه‌ڵدایه كه له‌بنه‌ره‌تدا وانییه، و له‌به‌غداشه‌وه له‌رێگای راگه‌یاندن و چه‌واشه‌كارییه‌وه هه‌وڵدراوه كه مافخوراویش نه‌زانێت كێ غه‌دری لێده‌كات، له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانبه‌ر به‌پێی ده‌ستووری عێراق و دادگای فیدرالی به‌پێی یاسای بودجه، له‌به‌رانبه‌ر ده‌وامكردندا ده‌بێت مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، ئیتر له‌نێوان هه‌ردووحكوومه‌ت نه‌ك گرفت هه‌بێت به‌ڵكو شه‌ڕیش بێت فه‌رمانبه‌ر حه‌قی خۆیه‌تی مووچه‌ی خۆی وه‌ربگرێت”.
گوتیشی: “به‌پێی ئه‌م رێكه‌وتنانه‌ی كه كراوه پرسی مووچه لای حكوومه‌تی عێراقه”.

