zagros news agency

ئەوەی لامین یەمال دەیکات جێگای سەرسوڕمانە

 

ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری پورتوگال ستایشی لامین یامال یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئاستەکەی لە یاریگا و ئەو ئاستەی کە نیشانی دەدات بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی گەنجی، سوپرایزێکی گەورەیە.

ڕاهێنەری پورتوگال دەڵێت “لامین یامال، ئەوەی دەیکات شتێکی سەرسوڕهێنەرە، زۆر قورسە لە تەمەنێکی وا گەنجدا ئاستێکی وا بەردەوام بپارێزیت، لە تۆپی پێدا ناوازەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەستێرەیەکی ناوازەیە، هەڵەیە ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە هەڵبژاردەی ئیسپانیا تەنها پشت بە یەک یاریزان دەبەستێت، دەبێت بەرگرییەکی باش بکەین، بە تۆپ و بەبێ تۆپ.

ئەم لێدوانە لە پێش یاریی نێوان ئیسپانیا و پورتوگال دێت کە سبەی یەکشەممە لە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: لە چەند شوێنێکی گرنگ و سەرەکی هەولێر بەرزەپرد و ئەندەرپاس دروست دەکرێن

یاسین

لە ماوەی هەفتەیەکدا ١١ کەس لە عێراق لە سێدارە دران

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح