zagros news agency

لێژنەی ناوبژیوانانی لالیگا هەڵەکانی ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەکات

 

دوێنێ شەو لەگەڕی حەوتەمی لالیگا لەیاریگای ڕیاز ئێر مێترۆ پۆلیتانۆ ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی ئەتلەتیکۆ مەردید و یارییەکەش بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ کۆتایی پێهات،بەڵام ڕووداوەکانی یارییەکە مشتومڕی زۆری دروست کرد،تەنانەت جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری مێرێنگی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکە وێنەیەکی خستە بەردەمی میدیاکان بەڕوونی باسی زوڵمی ناوبژیوانی کرد.

سەبارەت بەو بابەتە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە لێژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانی دوای لێکۆڵینەوە ئاشکرایان کردوە ڕۆمێرۆ دوای بەرکەوتنە توندەکەی لەگەڵ جود بێلینگهام شایستەی کارتی ووری ڕاستەوخۆ بوو،بەڵام لەبەر گوماناوی حاڵەتەکە ناوبژیوان هەڵەی کردوە لەم بابەتە،وە ئەوەشیان ڕوونکردەوە دین هاوسن شایەنی کارتی سوور بوو،چونکە یاریزانەکە ئەلەتیکۆ مەدرید کۆتا یاریزان بووە و بڕیارەکەی ناوبژیوان تەواو بووە.

دەربارەی حاڵەتی بەرکەوتنەکەی کانگ ئی لی لەگەڵ فێدریکۆ ڤاڵڤێردی دەبووایە یاریزانەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کارتی سووری پێبدرێت،بەڵام ناوبژیوان هەڵەی کردوە،کە ئەمانەش هەرایەکی گەورەی دروست کردوەو یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دوای یارییەکە بێزاری تەواویان پێوە دیار بوو بەهۆی ئەو بڕیارانەی ناوبژیوان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردەی هایتی دوای 52 ساڵ گەیشتە مۆندیال

یاسین

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا

یاسین

کۆکۆرێیا دوای مۆندیال چارەنووسی خۆی لە چێڵسی یەکلایی دەکاتەوە

ahamd.luqman