zagros news agency

سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی فه‌ره‌نسا ده‌كات

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 9/20، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ باڵیۆز ئیمانوێل مینیۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و کورتەیەکیشی لە کار و چالاکییەکانی لە ماوەی داهاتوودا بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان خستەڕوو و ئاماژەشی بە ئامادەکارییەکانی بنیاتنانی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسی کرد و پشتیوانیی حکومەتیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکە دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد و سوپاسی حکومەت و خەڵکی فەرەنسای کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی کوردستان لە قۆناخە جیاوازەکاندا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عيراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
May be an image of the Oval Office, dais and text

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت

دڵشاد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

سەڵاح