zagros news agency

دوای بڕیاری پەکەکە؛ پەرلەمانی تورکیا هەنگاو بۆ پێکهێنانی ‘کۆمیسیۆنی ئاشتی’ دەنێت

 

لە دوای بڕیاری چاوەڕواننەکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و دانانی چەک، پەرلەمانی تورکیا دەستی بە هەنگاوە کردارییەکان کردووە بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی تایبەت.

گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، جێگری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ڕایگەیاند، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، وەک یەکەم هەنگاو لەگەڵ نوێنەری پارتە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.

ئەم هەنگاوە دوای بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دێت. باخچەلی داوای کردبوو کۆمیسیۆنێکی گشتگیر بە بەشداریی هەموو لایەنەکان پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ قۆناغی نوێی “تورکیای بێ تیرۆر” دابنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە، سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمی دام و دەزگاکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

دڵشاد

تەسنیم: ئەمریکا دۆمەینی دۆت کۆمی ئاژانسەکەمانی داخست

یاسین

 وەزیری ناوخۆی عێراق: هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چەندین باندی ماددە هۆشبەرەکان

سەڵاح