zagros news agency

کونسوڵخانەی چین لە هەولێر خولێکی کولتووری لە چین کردەوە

لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، فەرمانبەری دیوانی وەزارەت بەشداری لە خولێکی راهێنان و ئاڵوگۆڕی کولتووریی لە چین کرد.

خولەکە 23 رۆژی خایاند، تێیدا شارەزایان و توێژەرانی چین چەندین سیمیناریان سەبارەت بە مێژوو و کولتوور و لایەنە جیاجیاکانی فەرهەنگ و هونەری وڵاتەکەیان بۆ بەشداربووان خستەڕوو.

وێڕای سیمینارەکان، گەشتی تایبەت بۆ مۆزەخانە و ناوەندە کولتووری و هونەری و رۆشنبیرییەکان و شوێنەوارە دێرینەکانی چەند هەرێمێکی چین رێکخرا.

لەو چوارچێوەیەدا، نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وێڕای ناساندنی هونەر و کولتووری هەرێمی کوردستان، چەندین دیاری سیمبوڵیی تایبەت بە هەرێمی کوردستانی پێشکەش بە لایەن و کەسایەتییە بەشداربووەکان کرد.

بە هەماهەنگی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، کونسوڵخانەی چین، بۆ هەر خولێکی کولتووری و فەرهەنگی، بانگهێشتی ژمارەیەک فەرمانبەری وەزارەت دەکات بۆ ئەوەی سەردانی کۆماری چین بکەن.

پێشتریش لە مانگی ئەیلوول و تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، شاندێکی وەزارەت بەشداریی لە خولێکی دوو هەفتەیی لە کۆماری چین کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Gladiator 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

چارلیز سیرۆن ڕەخنەی توند لە تێڕوانینەکانی تیمۆسی شالامێت دەگرێت

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی ئەكادیمیای كوردی دەكات

ART