zagros news agency

کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵێکی بەغدا بەدەستدەهێنێت

کورتە فیلمی “مردن لەنێوان ژیاندا” لە دەرهێنانی ڕێکار بەرزان، خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عێراقی بۆ گەنجان لە شاری بەغدا بەدەستهێنا.

 

لەم چالاکییە هونەرییەدا 100 کورتە فیلم بەشدار بوون و تەنیا 10 فیلم کاندید کرابوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتە سەرەکییەکان.

 

چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژیانی کوڕێک دەکات کە بەهۆی سەختییەکانی ژیان و بەربەستەکانەوە، ناچار دەبێت بە ڕێگەی نایاسایی کۆچ بکات.

 

پاڵەوانەکە لە نێوان سێ دەرئەنجامی ڕزگاربوون، گەڕانەوە یان مردن دایە، بەڵام بۆ دۆزینەوەی ژیانێکی بەختەوەرتر بەردەوام ڕێگەی مەترسیدار تاقی دەکاتەوە.

 

بەرهەمەکە تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و جیهانی نمایش کراوە و چەندین خەڵاتی جیاوازی بردۆتەوە.

 

ڕێکار بەرزان، خەڵکی سلێمانییە، خاوەنی چوار کورتە فیلمە و کارەکانی بەردەوام لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا دەبنە جێگەی بایەخ.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر و پێشهاتە نوێیەکان

ART

لە هەولێر یادی ٣٨ سالەی ژیانئاوای کامران موکری بەرز راگیرا

دڵشاد

ستیڤن سپێڵبێرگ نازناوی “EGOT”ـی بەدەستهینا

ART