zagros news agency

ئەنبار…هۆشداری گەڕانەوەی داعش دەدرێت

 

لە شارۆچكه‌ی قائیم سەر بە پارێزگای ئەنبار كۆمەڵێك بڵاو كراوەی داعش بڵاو دەكرێنەوە و هۆشداری لە گەڕانەوەیان دەدرێت، هێزە ئەمنییەكان پشكنینی ناوچەكەیان كردووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی، بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند، لە رۆژئاوای ئەنبار، كۆمەڵێك بڵاو كرایەوەی رێكخراوی داعش دۆزراوەنەتەوە و هۆشداری سەر لە نوێ گەڕانەوەی داعش دراوە.

سەرچاوەكە روونی كردووەتەوە، هێزە ئەمنییەكان ناوچەی رومانەیان لە شارۆچكه‌ی قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار، دەروازەكانی هاتن و چوونی ناوچەكەیان گرتووە و پشكنینی فراوانی خەڵكەكەی كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس شێوازی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار به‌پێی ده‌ستوور ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران داوای خەرج کردنی مووچەی دوو مانگی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش دەکات

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین