zagros news agency

ئێران: لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا ٩٣٥ هاووڵاتیی ئێرانی کوژراون

 

گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، بەپێی نوێترین ئامار، لە ئەنجامی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ٩٣٥ هاووڵاتیی ئێرانی گیانیان لەدەست داوە، کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون.

ئەسغەر جەهانگیر، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە ٩٣٥ کەس.

جەهانگیر ڕوونیشی کردەوە، بەپێی دوایین ئاماری پزیشکیی دادی ئێران، لەنێو کوژراوەکاندا ٣٨ منداڵ و ١٠٢ ژن هەن و ژمارەیەک لە ژنەکانیش دووگیان بوون.

ناوبراو ئاماری قوربانییانی سەربازی و مەدەنیی لێک جیا نەکردەوە و ئاشکرای نەکرد چەند کەس لە کوژراوەکان سەر بە هێزە چەکدارەکان بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

یاسین

١٦یەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین بەڕێوەدەچێت

ART