zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: پرۆسەی ئاشتی کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکە دەبێت

نوئمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە ئەنقەرەی پایتەخت پێشوازیی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت کرد.
کورتوڵموش لە کۆبوونەوە هاوبەشەکەدا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق مێژوویی و قووڵن و سەرەڕای بوونی جیاوازیی مەزهەبی و نەتەوەیی، دەتوانن پەیوەندییەکانیان بگەیەننە ئاستێکی باڵاتر. کورتوڵموش گوتیشی: “پرۆسەی ئاشتی کە عێراقیش پشتیوانیی لێ دەکات، بۆ تورکیا زۆر گرنگە و دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئاسایشی تەواوی ناوچەکە هەبێت.”
“بە گوتەی کورتوڵموش، هەردوو وڵات لە ڕووی شارستانی، کولتووری و مێژووییەوە لە یەکەوە نزیکن و ئەمەش بنەمای پەیوەندییەکی بەهێزە. تورکیا ئامانجی خۆی وەک ‘تورکیای بێ تێرۆر’ داناوە، بەتایبەت دوای بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، گەیشتووینەتە قۆناغێکی نوێ کە عێراقیش پشتیوانیی لێ دەکات. ڕزگاربوونی عێراق و تورکیا لە هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە گرنگ دەزانین. دەمانەوێت پرۆسەی ‘تورکیای بێ تێرۆر’ ببێتە بنەمای ‘ناوچەی بێ تێرۆر’.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئوردن هەوڵێکی گەورەی بە قاچاخبردنی ماددەی هۆشبەری لە سنووری سووریاوە پووچەڵ کردەوە

یاسین

ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و ڕووسیا لە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانن

یاسین

لە ٣٠ پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان پشوو ڕاگەیەندراوە

یاسین