zagros news agency

گوتەبێژی ئاک پارتی: چاوەڕێین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەکەکە چەک دانێت

عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی)، ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی پڕۆژەیەکی دەوڵەتە و وەک ئەوەی پێشبینی کراوە بەڕێوە دەچێت و بەردەوام دەبێت.
چەلیک گوتی، چاوەڕێ دەکەن لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە شێوەیەکی کرداری دەست پێ بکات و ئەم هەنگاوەشیان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە بە زۆر گرنگ زانی.
بە گوتەی چەلیک”…پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پێ دەکات. بۆ ‘تورکیای بێ‌تێرۆر’ ڕۆژانی داهاتوو زۆر گرنگن. ئێمە باسی دوو شت دەکەین: یەکەم، ‘تورکیای بێ تێرۆر’، دووەمیش، ئەمە دەبێتە سەرچاوەی ئارامی بۆ ناوچەکەمان و گەلانی ناوچەکە لە باری قورسی تێرۆر ڕزگاریان دەبێت. دەزانین پرسیار و گومانی هاووڵاتییانمان هەیە و بە ڕێزەوە لێی دەڕوانین و وەڵامی هەموویان دەدەینەوە. پرۆسەکە لەبەرچاوی گەلەکەمان بەردەوامە و ئیتر ئەمە بووەتە سیاسەتی دەوڵەت… هەموو شتێک بە ئاشکرا باس دەکرێت و گفتوگۆی پارتە سیاسییەکانیش بە گرنگ دەزانین. پرۆسەکە بە باشی بەڕێوە دەچێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕێی پێشهاتی باشین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرەیەکی ترسناک دەبێتە خاوەنی زۆرترین بینەر لە پلاتفۆرمی نێتفلێکس

ART

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ڕێنماییی نوێی بۆ تۆمارکردنی تاکسی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یاسین