zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان “بە توندی” هێرشەکەی مۆسکۆ سەرکۆنە دەکات

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی مۆسکۆ “بە توندی” سەرکۆنە دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، “پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە یەکگرتوویی بۆ شکستپێهێنانی تیرۆر بمێنێتەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، 23-03-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، “بە توندی هێرشە دڕاندانەکەی شەوی رابردووی سەر ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل لە مۆسکۆ سەرکۆنە دەکەم”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “بیرکردنەوە و دوعاکانم لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکان و خەڵکی ڕووسیایە”. وەکو خۆی دەڵێت، “تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە یەکگرتوویی بۆ شکستپێهێنانی بمێنێتەوە”.

شەوی هەیینی، 22-03-2024، لە باکووری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، چوار چەکدار خۆیان کرد بە هۆڵێکی کۆنسێرتێکدا و، زیاتر لە 90 کەسیان کوشت و 140 کەسی دیکەشیان بریندار کرد. چەند کاتژمێرێک دواتر، داعش بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی ‌هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیاليست دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

هیومان ڕایتس‌ وۆچ دژی ڕاگواستنی خەڵکی غەززەیە

سەڵاح

هۆشداری لە لەنێوچوونی سیستمی تەندروستی غەززە دەدرێت

یاسین