zagros news agency

وەزارەتی نێوخۆی سعوودییە کۆتاییهاتنی دەرچوونی حاجییانی  ئیرانیی ڕاگەیاند

 

وەزارەتی نێوخۆی شانشینی سعوودییە ڕایگەیاند، سەرجەم قۆناغەکانی دەرچوونی حاجییە ئێرانییەکان لە ڕێگەی دەروازەی “جەدیدە عەرعەر” لە باکووری وڵات، بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆتایی هاتووە.

پێشتر لە ١٤ی حوزەیران، شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز، شای سعوودییە، فەرمانی کردبوو هەموو پێداویستییەکانی حاجییانی ئێران تا کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان دابین بکرێت. ئەم فەرمانە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێکی شازادە محەممەد بن سەلمان، جێنشین و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوو، کە بەهۆی بارودۆخی ئەو کاتەی ئێرانەوە درابوو.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی پلانی ئاسانکاریی بۆ دەرچوونی حاجییە ئێرانییەکان کرد کە ژمارەیان دەگەیشتە نزیکەی ٧٦ هەزار کەس. پلانەکە گواستنەوەی میوانانی ماڵی خودای لە مەککە و مەدینەوە بۆ فڕۆکەخانەی عەرعەر و پاشان گەڕانەوەی وشکانییان بۆ ئێران لەخۆ گرتبوو.

شانشینی سعوودییە هەروەها ژوورێکی هەڵمەتی تایبەتی لە ڕێگەی وەزارەتی حەج و عومرەوە پێکهێنابوو بۆ بەدواداچوونی شەو و ڕۆژی ڕەوشی حاجییە ئێرانییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری و چاودێریی پێویست تا دوا ساتی جێهێشتنی خاکی وڵاتەکە.

هاوکات، ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودییەش جەختی کردەوە خزمەتکردنی میوانانی خوا و دابینکردنی خۆشگوزەرانییان لە کارە لەپێشینە سەرەکییەکانی حکوومەتی سعوودییەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هیلال گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ بێنزیما ڕاگەیاند

یاسین

زیاتر له‌ 250 کەس لە خەڵکی دێرەزۆر کەمپی هۆل جێ‌دەهێڵن

سەڵاح

ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەگەر لە خاکی سووریاوە هەڕەشە لەسەر وڵاتەکەیان هەبێت، وەڵامی پێویست دەدەنەوە

سەڵاح