zagros news agency

ئه‌نجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم بۆ پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌سته‌

 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ ئاگادارینامه‌یه‌ك‌ رایگه‌یاند، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەکەینەوە کەوا لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .

تێبینی_۱ : کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.

تێبینی_۲ :قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض)پربکەنەوە لە ڕێکەوتی ٦ی۷ی۲۰۲٥ تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان ڕێکەوتی ۹ی۷ی۲۰۲٥ ، بەدڵنیایەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە.

 

وەزارەتی پەروەردە

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان

٥ ی ٧ ی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دێرەزۆر چەکدارانی سەر بە ئێران و هەدەسە پێکیان دادا

سەڵاح

به‌شی ڕۆشه‌نبیر و راگه‌یاندنی پارتی پیرۆزبایی له‌ ئاڤا میدیا ده‌كات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ دەکات

سەڵاح