zagros news agency

کەشناسی: خۆڵبارینی سووک زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و سبەی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-07-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک بەهۆی چالاکبوونی خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، کە بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با مامناوەند دەبێت (20-30) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات بۆ باشووری ڕۆژهەڵات و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (5-8) کم دەبێت.

​هاکات کەشوهەوای سبەی هەینی 31-07-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە بڕی (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم ببنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10-20) کم/ک دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات بۆ باشووری ڕۆژهەڵات و لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئەگەری هەیە چالاک بێت بۆ 25 کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (7-9) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 47 | سبەی 45
​سلێمانی: ئەمڕۆ 43 | سبەی 42
​دهۆک: ئەمڕۆ 45 | سبەی 45
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 46 | سبەی 45
​گەرمیان: ئەمڕۆ 49 | سبەی 47
​زاخۆ: ئەمڕۆ 45 | سبەی 44
​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 45 | سبەی 44
​ئاکرێ: ئەمڕۆ 45 | سبەی 44
​پیرمام: ئەمڕۆ 41 | سبەی 41
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 34 | سبەی 33

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌په‌له‌..یاریده‌ده‌رێكی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ زاگرۆس واده‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

یاسین

سێنتكۆم: پازده‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ده‌ریای سوور خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌

سەڵاح

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ – سەنتەرى لاوانى لە بنەسڵاوە بەسەرکردەوە

دڵشاد