zagros news agency

دوو یانەی سعودی چاویان لە گرێلیشە

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووپاتی کردەوە، جاک گرێلیشی ئەستێرەی ئینگلیزی چووەتە ناو بیری یانەکانی خولی نایابی سعودیە، چونکە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ نزیکە لە جێهێشتنی یانەی مانچستەر سیتی.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دوو یانەی سعودی(ئەلئەهلی،ئەلهیلال) گفتوگۆی سەرەتایییان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێکردووە بۆ ئەوەی هەوڵی ڕازیکردنی بدەن بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوێ لە خولی ڕۆشن تاقیبکاتەوە.

ئاماژەکانی ئێستا ئەوە دەردەخەن کە ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە دەرگای کراوەیە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا،سەرەرای ئەوەی گرێلێش دوو دڵە بەڵام لاریشی نیە لە چوونی بۆ خولی سعودی.

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتس لەگەڵ کینان یەڵدز گەیشتوونەتە رێککەوتن

یاسین

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکان گەڕایەوە

یاسین

مان سیتی شوێنگرەوەی ئیدرسۆنی دیاری کرد

یاسین