zagros news agency

براد پیت باسی ئەو ئەکتەرانە دەکات زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بووە

براد پیت، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا باسی ئەو دوو ئەکتەرەی کرد کە لە سەرەتای کارکردنیدا زۆرترین کاریگەرییان لەسەری هەبووە و وایان لێکردووە سەرسام بێت.

ئەکتەرە 61 ساڵانەکە، لە پۆدکاستی  “New Heights” ئاشکرای کرد، فیلمی دراما و تاوانکاریی”Thelma & Louise” ، کە هەریەک لە جینا دەیڤس و سۆزان ساراندۆن رۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕاوە، وای لێکردووە تووشی سەرسامییەکی زۆر ببێت.

پیت، رۆڵی کارەکتەری “جەی دی”ـی لە فیلمەکەدا دەگێڕا، گوتی: “کاتێک بۆ یەکەمجار جینا دەیڤس و سۆزان ساراندۆنم بینی، لە شوێنی خۆم وشک بووم.” بەڵام بە پێکەنینەوە گوتی: “بەڵێ، بەخێرایی بەسەرمدا تێپەڕی.”

فیلمی “Thelma & Louise”، کە بە رۆڵە دیارەکەی براد پیت هەژمار دەکرێت، وەک ناونیشانێکی دیاری فێمینیستی سەیر دەکرێت و تا ئێستاش پێگەیەکی جەماوەریی بەهێزی هەیە. 

لە فیلمەکەدا، رۆڵگێڕانی پیت ستایشێکی زۆری لێکرا کاتێک وەک کارەکتەرێک دەرکەوت کە سەرەتا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ سێلما دادەنێت، بەڵام لە کۆتاییدا دزیی لێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەکاندا

ART

مایکل دۆگلاس باس لە نهێنییەکانی پشت “Wall Street” دەکات

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART