zagros news agency

لە ئەرجەنتین هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر ئەستێرەیەکی ئەتلەتیکۆ مەدرید

لە ئەرجلە “بۆینس ئایرس”ی پایتەختی وڵاتی ئەرجەنتین لە نێو ماڵی خەزووریدا چەند چەکدارێک لەناکاو هەڵدەکوتنە سەر “ناهوێل مۆلینا”ی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەنیازی دزی کردن بە هەڕەشە دەخەنە سەر ژیانی یاریزانەکە و دەماچەی بەسەر سەریەوە ڕادەگرن.

 

مۆلێنا بە میدیاکانی ئەرجەنتینی وتووە ئەمە گەورەترین مەترسی سەر ژیانی من بووە لەکاتی سەیر کردنی تەلەڤزیۆن لە مەدبەخەکەوە چەکدارەکان هاتنە ژوورەوە و دەمانچەیان لەسەر سەری من ڕاکرد هاواریان دەکرد پارەکان،پارەکان لەکوێن،لەگەڵ ئەوەشدا زۆریان لێدام ئەو کاتە هەستم دەکرد دەکوژرێم.

 

ئەم ڕووداوە 7ی مانگی 6 ڕوویداوە بەڵنم ئێستا بڵاو دەکرێتەوە،کە بەپێی زانیاریەکان ئەو چەکدارانە بەنیازی دزی کردن دەچنە سەر ماڵی خەزووری و یاریزانەکەش لەو کاتەدا لەوێ بووە و لەکاتی هاتنی پۆلیس بۆ سەر ڕووداوەکە شەڕە تەقە لەنێوان پۆلیس و چەکدارەکان دروست دەبێت و بەشێکی چەکدارەکان دەستگیر دەکرێن ئەوانی تریش ڕادەکەن.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مانشستەر ستی شوێنگرەوەی دی بڕۆین دیاری دەکات

یاسین

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەگەری هەیە کە لە پێکهاتەی سەرەکی پورتوگال یاری نەکات

یاسین

تۆتنهام و مان یونایتد لە خولی ئینگلیزی یەکسان بوون

یاسین