ماڵپەڕی فەرمی یانەی ڕیال مەدرید بڵاوی کردەوە نەشتەرگەری شان بۆ جود بێلینگهامی ئەستێرەی یانەکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و یاریزانەکە دەچێتە حاڵەتی چارەسەر وەرگرتن و چاک بوونەوە لە پێکانەکەی.
شایەنی باسە وادەی دوور کەوتنەوەکەی بێلینگهام بەتەواوی دیاری نەکراوە بەڵام بەپێی قسەی شارەزایان ئەستێرە ئینگلیزیەکە بۆ ماوەی 3 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و ناتوانێت بەشداری بەشێکی سەرەتای وەرز بکات لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید.
بێلینگهام لە ساڵی 2023ـەوە شانی دەرچووە بەڵام ئەو کات بە چارەسەری سروشتی و خۆ بە دوور گرتن لە نەشتەرگەری هاتە دەرەوە لەژێر ئازاری پێکانەکەی بەڵام دکتۆرەکان ئەو کاتیش وتووبیان دەبێت نەشتەرگەری بکەی ئیدی بلێینگهام بە ناچاری ئەمساڵ نەشتەرگەریەکەی ئەنجامدا.
“سەرکار ڕێبوار”

